تا ئێستا 235 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە .

بە پێی پلانەکانی پیشوەختەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراکی ناوخۆیی ، تا ئێستا حکومەت 235 تۆن گەنمی لە جووتیاران وەرگرتووە .
نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا بڕی 236 هەزار و 841 تۆن و 540 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێم وەرگیراون.
نەوزار شێخ کامل هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، بڕیارە تا کۆتایی پڕۆسەکە 250 هەزار تۆن گەنم وەربگرن.
لە کۆتاییشدا داوالە جوتیاران دەکات پەلە بکەن لە بردنی گەنمەكانیان بۆ سایلۆکان، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا شایستە داراییەکانیان بەدەست بگات.