سەرۆکی ئەمریکا بە گەشتێکی راستەوخۆ لە تەلئەبیبەوە گەیشتە سعودیە
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای سەردانی ئیسرائیل، ئێوارەیئەمڕۆ گەیشتە سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کەنداو.
جۆ بایدن ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فڕۆكه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له ئیسرائیله‌وه گه‌یشته سعوودیه، هه‌نگاوێك كه هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسی ده‌ڵێن ئەگەری هەیە په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه‌كان بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕیاز و ته‌ل ئه‌بیب.
تا ئێستا سعودیە دانی بە حکومەتی ئیسرائیل‌دا نەناوە و ئەم کارەی بایدن بە بێ وێنە دادەنرێت. یەکەم سەرۆکی ئەمریکایە کە ڕاستەوخۆ لە تەلئەبیبەوە دەچێتە سعودیە.
سعودیە رۆژی هەینی 15ی تەمووز، لە سەروبەندی سەردانەكەی بایدن بۆ ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئاسمانی خۆی بەڕووی هەموو ئەو فڕۆكە بازرگانیانەدا كردۆتەوە كە پابەندی رێسا ئاسمانییەكانی سعودیەن.