کازمی وڵامی دەستپێشخەرییەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر دەداتەوە

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێش بەرێکەوتنی بۆ سعودیە و بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە کەنداو بە بەشداریی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ، وڵامی دەستپێشخەرییەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر دەداتەوە .

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : دەبێ لایەنەکان سوود لە دەستپێشخەرییەکەی سەدر وەرگرن و هەوڵبدەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە خزمەت بە هەموو عێراقییەکان بکات

 

کازمی هاوکات سەبارەت بە دۆخی عێراق و نوێژی ملیۆنی ئەمڕۆ لە بەغدا گوتی : ،”سوپاسی تەواوی ئەو لایەنانە دەکەم کە بەشداریان لە نوێژی یەکگرتوو کرد، داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکەم سوود لە دەستپێشخەریەکەی موقتەدا سەدر وەربگرن کە دەستپێشخەریەکی نیشتمانییە، دەبێ ئێمە سوپاسی ئەو دەستپێشخەرییە بکەین و لایەنەکان بە هەندی وەربگرن، چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزینەوە و حکومەتێکی نیشتمانی پێکبهێنرێت کە خزمەت بە تەواوی عێراقییەکان بکات، ئێمە پێویستیمان بە ئارامیی و دانایی و لێبوردەیی هەیە”.

Back to top button