حەلبووسی : دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر نەخشەڕێگایەکی نشتیمانییە

 

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە نوێژی ملیۆنی بەغدا ، موقتەدا سەدرپەیامێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق کرد ، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وڵامی دەستپێشخەرییەکەی ” سەدری دایەوە .

 

محەممەد حەلبووسی ، ئەمڕۆ هەینی 15-7-2022 لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە : “ئەوەی بەڕێز سەیید موقتەدا سەدر لە پەیامەکەی ئەمڕۆیدا خستییەڕوو، نەخشە رێگەیەکی نیشتمانییە و بناخەی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی بەهێز بوو کە ئەم دەستپێشخەرییانە و شتە سەرەکییەکان و پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی لە ئەستۆ دەگرت”.

لە کۆتییشدا دەنووسێت : “پڕۆسەی سیاسی پێویستی بە رێککەوتنێکی نوێیە کە تێیدا لایەنە نیشتمانییەکان هەڵەکان و تاوانەکان نەهێڵن، دوور لە خەون و ئاڵۆزییەکانی تایبەت بە پیلانگێڕیی کە کەسانێک باوەڕیان پێیە”.

Back to top button