ڤلادیمیر پوتن گۆڕانکاری گەورە لە حکومەتی روسیادا دەکات

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا بڕیاریدا گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئەم کابینەیەی حکومەتی وڵاتەکەیدا بکات کە بەگوێرەی ئەوەش دێنیز مانتۆرۆڤ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی کرایە جێگری سەرۆکی حکومەت.

ماڵپەری روسیا تودەی بڵاویکردۆتەوە، بەگوێرەی مەرسومێکی سەرۆکایەتی دێنیز مانتۆرۆڤ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەرکێکی نوێی پێسپێردراوە کە جێگری سەرۆکی حکومەتی روسیایە و بڕیارەکە لە ئـەمرۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Back to top button