د. سامان بەرزنجی : نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ نەخۆشانی كوردستان گەڕێنراوەتەوە
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، لە كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەندان نەخۆشخانە نۆژەن كراونەتەوە و نزیكەی یەك ملیار دیناریش بۆ نەخۆش لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان گەڕێنراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی تەموز، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لە بواری كۆرۆنادا زیاتر لە 985 ملیۆن دیناری هاووڵاتییان كە بە زیادەرۆیی وەرگیرابوو لە خەرجییەكانی چارەسەری كۆرۆنا، بۆیان گەڕێنراوەتەوە.
وەزیری تەندروستی دەڵێت، بۆ یەكەمین جار كارگەكانی جلوبەرگ و پێداویستی پزیشكی و سرنج و كانوێلا و چارەسەری پاشماوەی پزیشكی لە هەرێمی كوردستاندا، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.