ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه 18 رێككه‌وتننامه‌ی گرنگیان واژوو كرد
لە چوارچێوەی سەردانەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ سعودیە، 18 رێککەوتن و یاداشتنامە لە نێوان ریاز و واشنتن واژۆکرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە SPA، لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ سعودیە، وەزارەتەکانی وزە، وەبەرهێنان، پەیوەندی و تەندروستیی هەردوو وڵات و ئەو دامەزراوانەی لە بوارەکانی وزە، وەبەرهێنان، پەیوەندی، بۆشایی ئاسمان و تەندروستیی چالاکییان هەیە، گفتوگۆ کراوە بۆ ئەنجامدانی هاریکاریی لە نێوانیاندا.
به گشتی 13 گرێبه‌ست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ی شایانه‌ی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گرووپێك له كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌ش كۆمپانیای بۆینگ، كۆمپانیای پیشه‌سازی به‌رگریی ریتۆن، مێدێتۆرینگ، كۆمپانیای دیجیتاڵ دیاگنوستیك و كۆمپانیای ئێكو له كه‌رتی ته‌ندروستی واژوو كراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌زگای بۆشایی ئاسمانی سعوودیه له‌گه‌ڵ ده‌زگای ناسای ئه‌مه‌ریكا، گرێبه‌ستی ئارتمیدسیان له پێناو لێكۆڵینه‌وه له مانگ و مه‌ریخ واژوو كرد.
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی سعوودیه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی گه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كان و زانیاریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا كه به NTIA ناسراوه، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژوو كرد.