ڤیان سەبری : شاندی پارتی لە بەغدا دەست بە دانووستانەکان دەکاتەوە
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، د. ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات ،سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی دەستنیشان کراوە و دانوستان لە بەغدا هەبووە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، لەم هەفتەیەدا دانوستانەکان چڕ دەبنەوە و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بن.
سەبری هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ،: “هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كردبوو، دوای جه‌ژنی قوربان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ دەكاته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له‌دوای ڕۆژی هه‌ینی، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان كردووه، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش لە بەیاننامەیەکدا داوای کردووە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار بەڕێوە بچێت، بە تەنیا سەرکۆماریش نییە، دەستنیشانکردنی بەربژێری سەرۆک وەزیران و کارنامەی حکومەتیشە
سەبارەت بە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرناەی داهاتووی حکومەتدا گوتی : ”بۆ ئێمە وەک پارتی گرنگە كار لەسەر ئەوە بكەین كە بەرنامەی حکوومەتی داهاتوو چییە و چی بكرێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی پەیوەندیی هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌ركه‌وتوویی هه‌نگاو بنێت، چونكه دۆخه‌كه ئاڵۆزه، پێویستە لەگەڵ ئەو لایەنەی كە دەیەوێ حكوومەت پێك بهێنێت، گفتوگۆ بکەین لەسەر زۆر بابەت و لەسەر ناوەڕۆکی کارنامەی حکوومەت ڕێک بکەوین.
لە کۆتاییشدا ئاژە بە سیاسەتەکانی پارتی دەکات و دەڵێت “زۆر پرس هه‌یه ده‌بێت دانوستانی له‌سه‌ر بكرێت، ئێمە وەک پارتی تەئکید لەسەر هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان دەکەینەوە، هه‌ربۆیه سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای کردووە، لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕێک بکەون و بەرپرسیارەتی هەڵبگرن”.