جۆ بایدن: بەلای ئەمریکاوە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو گرنگە کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە
ئەمڕۆ شەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە ئەمریکا ئەمریکا و موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شاری جەددەی سعوودیە لە پەراوێزی لووتکەی جەددە کۆبوونەوە. دوابەدوای کۆبوونەوەکە هەردوولا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشیی دوولایەنی بەهێز لەنێوان ئەمریکا و عێراق، ئەمەش بەپێی چوارچێوەی ستراتیجی و بەردەوامیی بە هەماهەنگی ئەمنی لەپێناو زامنکردنی سەرلەنوێ نەگەڕانەوەی “داعش”.
هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوە، لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کە رەنگدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق و رێزگرتن بێت لە دیموکراسی و سەربەخۆیی عێراق. هاوکات سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر ئەو گرنگییەی کە ئەمریکا بایەخی پێدەدات بە بوونی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو و گەشەسەندوو کە دەبێت هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە