مستەفا کازمی: عێراق بەرهەمهێنەرێکی گرنگی نەوتە و کاردەکەین بۆ زیادکردنی بەرهەمی وزە

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە  لوتکەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو لە جەددەی سعودیە رایگەیاند، عێراق بەرھەمھێنەرێکی گرنگی نەوتە و کاردەکەن بۆ زیادکردنی بەرھەمی وزە.

وتیشی، بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا چەند رێککەوتننامەیەکیان ئیمزا کردووە و لەگەڵ سعودیە تۆڕی کارەبای عێراقیان بە تۆڕی کارەبای کەنداوەوە بەستەوە.

راشیگەیاند، عێراق ھەمیشە رۆڵی سەرەکی بینیووە لە بەگژدا چوونەوەی تیرۆر و ھێشتا رێگەیەکی دووریان لە پێشە بۆ بنەبڕکردنی.

Back to top button