شا عه‌بدوڵڵا: ، بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ به‌دی نایه‌ت

 

لە وتاری خۆیدا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی جەددە ، شاعەبدوڵلا، پاشای ئوردن جەخت دەکاتەوە لەوی سه‌قامگیری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دی نایه‌ت تا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین

 

پادشای ئوردن هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌راكه‌تی ناوچه‌یی سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی ئابووری له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ئه‌نجام بدرێت و پێویستیشە هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌ بواره‌كانی وزه‌، ئاسایشی خۆراك و ئاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەشێک لە پلانی سەرەکی بێت  .

شا عەبدوڵلا سەبارەت بە بەشداری جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبونەوەی لوتکە گوتی : “به‌شداریكردنی بایدن له‌ لوتكه‌ی هاریكاری كه‌نداو له‌ جەددە، دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكایه‌ بۆ سه‌قامیگری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”.

 

Back to top button