لوتکەی جەددە کۆتاییهات

 

دوای ئەوەی بە بەشداری عێراق و ئوردن و میسرو وڵاتانی هاریكاری كەنداو وەک وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا ،  لوتكەی جەددە بۆ ئاسایش و گەشەپێدان لە  سعودیە بەئامادەبوونی سەرۆكی ئەمریكا بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ كۆتایی هات و نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار بوو ، ڕێگەچارەو پێشنیار و پرۆژەکانیان لە کۆبوونەوەی لوتکەدا خستە ڕوو .

.

 

لەمبارەیەوە میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردەوە، لە کۆبوونەوەی لوتكەدا  کە لە لایەن سەرۆكانی وڵاتانی بەشدار و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو چەندین دەستپێشخەری لەبوارەی ئاسایش و گەشەپێدان لەناوچەكە خرانەڕوو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پپرۆژەیەکی بانکداریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەبەردەم ئامادەبووان .

 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دامەزراندنی بانکێک دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ دەستگیرۆیی کردنی گەشەپێدان لە ڕێگەی هاوبەشیی وڵاتانی ناوچەکەوە .

 

Back to top button