سەركردەیەكی گۆڕان: شاسوار عەبدولواحید ساختهچییەكی قۆڵبڕه
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو خاوەن قەرزەكان چەندین جار داوایان لە شاسوار عەبدولواحیدی قەرزدار كرد كە پارەكانیان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەیگەڕاندووەتەوە و ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانیش رەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید، دەگرێت و بە كەسێكی ”ساختەچیی قۆڵبڕ“ وەسفی دەكات.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، لە لێ>وانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە كە : “شاسوار عەبدولواحید پیاوێكی پۆپۆلیستیی ساخته‌چییه، و ده‌یه‌وێت پاشاگه‌ردانی هەبێت، بۆ ئه‌وەی چۆن ده‌ستی خه‌ڵكی لە چاڤیلانددا بڕی، ئاواش هی هەموو خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت، زۆر شتی ئاستنزم و شتی نایاسایی و نالۆژیكی ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌ڵك بجووڵێنێت ، شاسوار ئه‌گه‌ر راست ده‌كات، بۆ ناوێرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سلێمانی ئه‌و قسانه بكات؟ چونكە ره‌نگه ژێربه‌ژێر شتی لەگەڵیاندا هه‌بێت”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەشڵێت: “ئه‌وه‌ی شاسوار ده‌یكات نرخی نییه و نه له عێراق و نە لە كوردستانیش حیسابی پووشێك بۆ كورسی و ده‌نگه‌كانی ناكرێت، تەنیا ژاوه‌ژاوی دروستی كردووه“.