پەرلەمانتارێك وەڵامی عەبدولستار مەجید دەداتەوە و دەڵێت بێ ئومێدكرا ببێت بە وەزیر بۆیە سەرقاڵی چەواشەكارییە

 

لە ماوەی رابردوو سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان بە ناوی رەخنەگرتن لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم، چەند پەیامێكی چەواشەكاری بڵاو دەكاتەوە، پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت چاوەڕوان بوو لە كابینەی نۆیەم ببێت بە وەزیر بەڵام بێ ئومێدكرا بۆیە بەو شێوەیە مامەڵە دەكات.

وەیسی سەعید، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی چەواشەكاریەكانی عەبدولستار مەجید دەڵێت: “عەبدولستار مەجید و هاوشێوەکانی باش ئەو راستییە دەزانن، کە حکوومەتداریی تەنیا مووچەدان نییە، هەرچەندە مانگانە لەم کابینەیە لە کاتی خۆی مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام لەگەڵ مووچەدا خەرجییەکی زۆرتر لەسەر شانی حکوومەتە، لە رووی دابینکردنی خزمەتگوزاریی فەرمانگەکانی حکوومەت، فڕۆکەخانەکان، نەخۆشخانەکان و شار و شارۆچکەکان، ئەمە جگە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا لەسەر خەڵک، لەسەرووی هەمووشیەوە، حکوومەت کۆمەڵێک خەرجیی لەپێناو خۆشگوزەرانیی خەڵک لەسەرە، بۆیە ئەگەر داهاتیش زیادی کردبێت، ئەوا خەرجییەکانیش زیادیان کردووە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “لەسەرەتای کابینەی نۆدا عەبدولستار مەجید زۆر هەوڵی دا پۆستی پێ بدرێت، دەشڵێت: “بۆ ماوەیەکی زۆر وەک سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان مایەوە، چونکە ئومێدی هەبوو بکرێت بە وەزیر، بەڵام کاتێک لە وەرگرتنی پۆست نائومێد بوو، بەڕێزێک، کە لە پۆستی سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ بوو لە پەرلەمان، دووری خستەوە و خۆی وەک سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ چووە شوێنەکەی، بۆیە ئەو قسانەی دەیکات چاوزوورانەوەیە، مەسەلەیەکی کوردی هەیە دەڵێ (دەمی نەدەگەیشت بە ترێ، دەیگوت ترشە)”.

Back to top button