سه‌در: ده‌بێت له مه‌ترسی تیرۆر بێ‌ئاگا نه‌بین
سه‌در: ده‌بێت له مه‌ترسی تیرۆر بێ‌ئاگا نهبینرێبهری ره‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكرایكرد، سه‌درییه‌كان له‌ژێر چه‌تری مه‌رجه‌عیه‌ت و زانایانیان رێده‌كه‌ن، پێویسته له ریزی گه‌ل، چینی كه‌مده‌رامه‌ت و سته‌ملێكراوان بن.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوای ئەوەی دوێنێ لایەنگرانی نوێژی یەکگرتووی ملیۆنیانکرد، ئەمڕۆ له تویتێكدا رایگه‌یاند، گوێڕایه‌ڵی خودای گه‌وره بن و یه‌كڕیزی نیشتمانی بپارێزین و ده‌ست له تایفه‌گه‌ری هه‌ڵبگرن.
سه‌در راشیگه‌یاند، پێویسته له‌سه‌رمان رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه، سه‌نگی نیشتمان به‌هێز بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌شدا هاتووه، ده‌بێت توندوتیژی له دژی كه‌مینه‌كان، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان بوه‌ستێنین و هه‌میشه له مه‌ترسی تیرۆر بێ‌ئاگا نه‌بین.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتیشی: “پێویسته له ریزی گه‌ل، چینی كه‌مده‌رامه‌ت و سته‌ملێكراوان بین، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بده‌ین، سه‌درییه‌كان له‌ژێر چه‌تری مه‌رجه‌عیه‌ت و زانایانیان رێده‌كه‌ن”.