سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە پەیڕەوانی سابیئەی مەندائی دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی مەندائییەکان پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئەو ئایینە دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی “بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی سابیئەی مەندائی لە عێراق و جیهان دەکەم، هیوای خێر و خۆشییان بۆ دەخوازم.”

هەر لە تویتەکەدا مەسرور بارزانی هیوای ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازێت و دەشڵێت، داوا لە خودای گەورە دەکەم ئەم بۆنە ببێتە مایەی خۆشی بۆ ئەوان و هەموو مرۆڤایەتی بەگشتیی، لە کەشێکی پڕ لە پێکەوەژیان و خۆشەویستی و لێبووردەیی.

Back to top button