وەزیری خوێندنی باڵا : پاراستنی پڕۆسەی خوێندن له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا دەستکەوتێكی گرنگ بوو

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگه‌یاند، پاراستن و دەربازکردنی پرۆسەی خوێندن لەسەردەمی بڵاوبونەوەی پەتای جیهانی كۆرۆنادا یەکێک بوو لە “دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی” ئه‌وان کە خەڵکانێک پێیانوابوو ئەرکێکی قورسە.

لە ماوەی سێ ساڵی کارکردنی وەزارەتەکەماندا، پێم خۆش بوو مشتێک لە خەرمانی دەستکەوتەکانمان بۆ ئێوە ڕابگەیەنم. هەر لە سەرەتاوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی سەرکردایەتیی زانکۆکان کە پرسێکی یەکجار گرنگ بوو، لە کۆی ١٤ سەرۆک زانکۆی حکوومی ئێستا ١٢ سەرۆک زانکۆیان گۆڕاون. هەروەها گۆڕانکاری لە ڕاگری کۆلێجەکان ئەنجام دراوە، نزیکەی (٦٠) ڕاگر لە زانکۆکان گۆڕاون و ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت.

هەروەها ڕەخساندنی دەرفەت بۆ سەرکردەی ئەکادیمی ژن بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، ئێستا سێ خانم سەرۆکی زانکۆن لەنێو ڕاگرەکانیشدا دەرفەتی گونجاو بۆ خانمانی کوردستان دەڕەخسێنین.

هەروەها لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتدا، کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانمان بە ڕێژەی (٤٥٪) کەم کردەوە، لەپێناو هاوکاریکردنی خوێندکاران و کەسوکاریان. لەم پرۆسەیەشدا بە دەیان ملیار دینار هاوکاریی کەسوکاری خوێندکاران کراوە.

Back to top button