حکومەتی هەرێم دوو پرۆژەی کارەبا بە تێچوونی نزیکەی سێ ملیار دینار جێبەجێ دەکات.

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پرۆژەی کارەبا بە تێچوونی نزیکەی سێ ملیار دینار جێبەجێ دەکات.

 

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند:” دوو محاویلەی پاوەری 63mva بۆ هەردوو وێستگەی گۆڕینی کارەبای (عەبدوڵا سەبری) و (قولەرەیسی) بە تێچوونی نزیکەی سێ ملیار دینار لەسەر بوودجەی داهاتی کارەبا دابین دەکرێن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو:” هەردوو پڕۆژەکە کێشەی کەمیی ڤۆلیتیەی کارەبا لە هەردوو ناوچەکە چارەسەر دەکەن و لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێ دەکرێن.

Back to top button