سبەی حاجییانی کوردستان دەگەڕێنەوە

سبەی یەکەم کاروانی حاجییانی کوردستان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان .
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی كوردستان سبەی دەست پێ دەكات و یەکەم کاروان دەگەرێنەوە و تا 24 تەمووز بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان گوتیشی، حاجییانی كوردستان سەرجەم ئەركەكانی حەجیان كۆتایی پێ هێناوە، پرۆسەیەكی سەركەوتوو بەڕێوە برا.