دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانبەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وتارێک دا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی كرد و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پلاندان، له بواری پڕۆژه‌كاندا توانیومانە له سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 840 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له هەموو سێكته‌ره‌كان دابین بکەین.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئەو قەیرانانە، توانیمان زیاتر لە 151 ملیار دینار بۆ 118 پڕۆژە لە ساڵی 2020 کە پێم وایە ساڵی قەیرانەکان بوو، بەڵام نەمان هێشت لە کار بوەستێت و پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون. هه‌روه‌ها توانیمان له ساڵی 2021 زۆرترین پڕۆژه كه 351 پڕۆژه بوو لە هەموو سێکتەرەکان و دابین کردن و خەرج کردنی زیاتر لە 446 ملیار دینار بۆ هەموو پرۆژەکان کە بەڕاستی دەستکەوتێکی گه‌وره بوو له پاش ئه‌و قه‌یرانانه‌ی، كه لە ساڵی 2020 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی بووبوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌دا هاتووه: ده‌توانم بڵێم کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا ده‌بێتە خاوه‌نی یاسایه‌كی كار، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایه‌كی خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت.
ئه‌وه‌یشی نووسیوه: یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه توانیمان لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینە كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، سیستمی به ئه‌لیكترۆنیكردنی گرێبەستە گشتییەکانە، ئەم سیستەمە ڕۆڵێكی باڵای ده‌بێت له به‌دیهێنانی شه‌فافییه‌ت و خێرایی و وردی له بواری گرێبه‌سته گشتییه‌كان.
له باره‌ی پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: هه‌وڵمان داوه زیاتر ئه‌و گوندانه‌ی پێویستیان به زۆرترین خزمه‌تگوزارییه بتوانین ئه‌و پڕۆژانه‌ی لێ جێبه‌جێ بكه‌ین، به خۆشحاڵییه‌وه له پارێزگای دهۆك پڕۆژه‌كان جێبه‌جێش كرا، ئێستا پرۆژەکان له پرۆسیسی جێبەجێ کردنن لە هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و هەروەها پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، توانیمان یارمەتی تەکنیکی پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بکەین بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان