بەشێکی دیکە لە ڕووفاتی ئەنفالکراوانی بارزانی دەچنەوە باوەشی زێدی خۆیان

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانی دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان و لە رێوڕەسمێکدا بەخاک دەسپێردرێن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 18-07-2022 عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە دوا ڕاگەیاندراوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەنەکن گوتی : رۆژی 30ی تەممووز، رووفاتی 100 هاونیشتمانی بارزانی کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەلایەن حکومەتی بەعسەوە ئەنفالکرابوون، لە بەغداوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە رێوەڕەسمێکدا لە زێدی خۆیان بەخاک دەسپێردرێن.

لە کۆتاییشدا ڕوونی کردەوە : “تەرمی ئەنفالکراوەکان، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانی عەرعەر بوون لە باشووری عێراق و لە بەغدا پشنکنینی DNAیان بۆ کراوە و هەموو رێکارەکانیشیان تەواوبووە و ئامادەن بۆ گەڕاندنەوە”.

Back to top button