باندێكی شه‌ش كه‌سی ده‌ستگیركران
باندێكی شه‌ش كه‌سی ده‌ستگیركران کە ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه”
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی رای گەیاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بووه و له شێوه‌ی باندا كاریانكردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كێك له جۆری ده‌مانچه و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند موبایل و كه‌لوپه‌لێكی دیكه، دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەش درا، هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع – ر، س، ح – هـ، م، م – پ، ئـ، ق – ك، هـ، ع – د، ن، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 30 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، دەستگیرکراون.