سەدر بۆ مالیکی: واز لە کاری سیاسی بێنە و خۆت تەسلیمی دەسەڵاتی دادوەری بکە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی لێدوانەکانی مالیکی کە لە چەند رۆژی رابردوودا دزەی پێکرابوو تیایدا مالیکی هێرشی توند دەکات سەر سەرد و رەوتی سەدر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە تویتێکدا وەڵامی مالیکی دایەوە و دەڵێت: “بە تەواوی سەرم سوڕماوە كە هەڕەشەی كوشتنم لە حزبی دەعوە و گەورەكەیان كە مالیكییە، بۆ دێت، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری فیتنە داوا دەکەم سەرکردەکانی ئەو کوتلانەی کە هاوپەیمانن لەگەڵی مالیکی هەروەها لە گەورە پیاوانی عەشیرەتەکەی مالیکی سەرکۆنەی بکەن”.

 

سەدر لە تویتەکەی داوا لە مالیکی دەکات کە واز لە کاری سیاسی بهێنێت و تۆبە بکات و خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکات.

 

سەدر دەشلێ: کەسێکی وەکو مالیکی کە خاوەنی ئەو جۆرە بیرو بۆچوون هزرە تێکدەرانە بێت ناکرێت سەرکردایەتی عێراق بکات بە هیچ جۆرێک.

دەشڵێت: “من لەبەردەم خواو گەلدا بێ بەریمە لە هەر دەستدرێژییەک یاخود بەکارهێنانی هێز لە دژی مالیکی”.

هاوکات موقتەدا سەدر، لە پەیامەکەی هۆشداری توند بە نوری مالیکی دەدات و داوای لێدەکات خۆت تەسلیمی دەسەڵاتی دادوەری بکات.

 

Back to top button