وەزیری دەرەوەی عێراق باڵوێزێكی لەسەر ڕاوكردنی مامز بە ئاڕ پی جی لە پۆستەكەی دوور خستەوە
ئەمڕۆ دووشەممە بە نووسراوێكی فەرمی د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بڕیاری دا حەیدەر شەیاع باڵوێزی عێراق لە لوبنان بگوازێتەوە بەغدا.
لە نووسراوەكەی وەزیری دەرەوەی حكوومەتی فیدراڵیدا هاتووە كە باڵوێز حەیدەر شەیاع بەراك لە باڵوێزخانەی عێراق لە لوبنانەوە دەگوازرێتەوە بنكەی وەزارەتی دەرەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات كە گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەم باڵوێزە بڵاو كرایەوە، تیایدا گوللەیەكی ئاڕ پی جی بە مەبەستی راوكردنی مامز دەتەقێنێت.