عەلی عەونی به ته‌مای عه‌لی باپیر باین، 30 مانگ ئیدارەمان نه‌ده‌کرد و خوا ده‌زانێت له کوێ فرۆشرابووین!
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند جارێك عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پەیامی چەواشەكاری دژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەزموونی سیی ساڵی رابردوو بڵاوی حكومەتی هەرێم بڵاوكردەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی سەرۆكی كۆمەڵ دەداتەوە و دەڵێت عەلی باپیر‌و زاواكەی ئەو هەڵمەتەی دەستیان پێكردووە بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكانیانە.
عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی عەلی باپیر دەداتەوە رایگەیاندووە: “ده‌ڵێن خوا ئه‌وه عه‌فوو ده‌کات که قه‌دری نه‌فسی خۆی ده‌زانێت، ئاخر عه‌لی باپیر به‌ناوی کێ قسه ده‌کات كە تەنیا یه‌ک کورسیی هه‌یه؟ جه‌ماوه‌ر وەڵامی عه‌لی باپیری داوه‌ته‌وه و خه‌ڵک باش ده‌زانن عه‌لی باپیر چ مه‌عده‌نێکه“.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتیدا هاتووە ”عەلی باپیر 30 ساڵه چاوه‌ڕوانی سه‌لامێکی ئێمه‌یه و لێمان نه‌کردووه، بۆ چاوه‌ڕوانی سه‌لام ده‌کات مادام ئێمه ئه‌وه‌نده خراپین؟ پیاو ئه‌و پیاوه‌یه قسه‌کانی خۆی له‌بیر بیت، بۆچی ئه‌وه‌نده به خه‌ڵکی دەڵێت گه‌نده‌ڵ، که‌چی خۆی له گه‌نده‌ڵ به‌ولاوه تر، ده‌ست له‌گه‌ڵ خیانه‌تکاران تێکه‌ڵ ده‌کات، تا کورسیی په‌رله‌مانی بۆ کۆ بکه‌نه‌وه، ئیدی تێ ده‌گات مه‌به‌ستمان چییه”.
هەروەها عەلی عەونی راشیكەیاندووە هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەی، ”30 ساڵە لە نێو قورگی خیانه‌ت و فشاری ده‌ره‌کی خۆی گرتووه و خۆی ده‌ژیه‌نێت و نه‌که‌وتووه، ئه‌گه‌ر به ته‌مای عه‌لی باپیر باین، 30 مانگ ئیدارەمان نه‌ده‌کرد و خوا ده‌زانێت له کوێ فرۆشرابووین! مرۆڤێک ئه‌وه‌نده له‌ناو خه‌ڵک ناوبانگی خراپ بێت و لای موسڵمانانیش ره‌ت کرابێتەوە، ده‌بێ قیامه‌تی چۆن بێت؟ ئەدی هه‌ر پیاوه‌کانی عه‌لی باپیر نه‌بوون ده‌یانگوت دوو مووچه‌مان بده‌نێ ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییمان ناوێت!”.
ئەو ئه‌ندامەی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، راشیگه‌یاند: “عه‌لی باپیر ده‌بێ مه‌منوونی خیانه‌تکاران بێت، نانێک بخوات و ده‌یان بکاته خێر بۆ خیانه‌تکاران، كە ئه‌و بەربژێرەیان بۆ دەرچواند، یاخوا ئه‌و کورسییهشیان پیرۆز بێت، له‌وه زیاتر چی ده‌وێت؟”