بارزانی تاكە چارەسەری زامی هەڵەبجە ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ 16ی 3ی 2017 لە سالیادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا لەگەڵ پۆلێك لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان یادی ئەو ساڵیادە كارەساتبارەی شاری هەڵەبجەی كردەوە”.

سەرۆك بارزانی لە پۆستێكی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، وێنەیەكی خۆی و پۆلێك لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بڵاو كردۆتەوە، لەگەڵ وێنەكەدا بارزانی دەلێت لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان” لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا، ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە و ھەموو شەھیدانی کوردستان، باشترین وەفا بۆ شەھیدانمان ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کوردستانە.

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا لە پۆستەكەی دا باشترین وەفا بۆ شەهیدانی كوردستان دەستنیشان دەكات و دەلێت پاشترین وەفا بۆ شەهیدانی كوردستان ئازادی و سەربەخۆی كوردستان”.

Back to top button