مه‌سرور بارزانی: ئاسایشی ئاو کاری لەپێشینەمانە
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، “ئاسایشی ئاو کاری لەپێشینەمانە. کار دەکەین بۆ ئیدارەدانی ئەم سەرچاوە سروشتیە بەنرخە، بۆ هاوکاریکردنی جوتیاران و خەڵکی کوردستان”.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یدا بۆ بایه‌خدان به سامانی ئاو، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر درووستكردنی 9 به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له به‌نداوه‌كانی بەردەسوور، تەقتەق، سارتک، دێرەلووک، باکرمان، مەنداوا، باسێ، داڵگە و خێواتە، جێبه‌جێ ده‌كرێن.