پوتین لە تاران لە گەڵ خامنەیی کۆدەبێتەوە .

 

ڤلادیمێر پوتین جگە لە دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران و تورکیا بۆ پێنجەمین جار بۆ دیدار لەگەڵ عەلی خامنەیی چووەتە تاران. لە هەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەگەری ناردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ ڕووسیا دەکەن.

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وڵاتانیهاوپەیمانی  “پرۆسەی ئاستانە” بە بەشداری ڤلادیمێر پوتین، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و ئیبراهیم ڕەئیسی لە تاران بەڕێوە بچێت.

 

ئەردۆگان ئێوارەی رۆژی دووشەممە گەیشتە تاران و لەلایەن جەواد ئۆجی وەزیری نەوتەوە پێشوازی لێکرا.

Back to top button