حزبی دەعوەی ئیسلامی داوایەک ئاراستەی عێراقییەکان دەکات

 

حزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرکایەتیی نووری مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای دانبەخۆداگرتن دەکات و ئاماژە بەوە دەکات دەستانێک هەن دەیانەێت ئاگری فیتنە لە ناو هەناوی شیعە بەردەن .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی حزبی دەعوەی ئیسلامیدا هاتووە ، حزبی دەعوە حزبی شەھیدانە و پەیڕەوەی شەھید محەمەد باقر سەدرە، چ لەو كاتەی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون، یان لەو كاتەی لە بەرەكانی شەڕبوون، بەردەوام ئامانجیان بەرگریكردن بووە لە گەلی موسڵمانی عێراق

هاوکات تەیدا ئاماژە بەوە کراوە ،، “لەگەڵ نیشانەکانی پێکهێنانی حکومەت، کەسانێک هەن ئاگری فیتنە لەناو شیعەكانی عێراقدا هەڵدەکەن.

ئەو ڕاگەیاندراوە لە دوای ئەوە دێت کە موقتەدا سەدر حزبی دەعوەو مالیکی تۆمەتبار کرد بە وەی هەڕەشەیان لێکردووە و ئەویش داوای دوور کەوتنەوەی مالیکی لە سیاسەت دەکات ، بۆیەش لایەنگرانی سەدر لە دژی مالیکی ڕژانە سەر شەقامەکان .

Back to top button