تۆمارێکی دزەپێکراوی دیکەی دەنگی لە نووری مالیکی بڵاو کرایەوە

 

مالیکی مالیکی داوا لە گرووپە چەکدارەکان دەكات پەیرەوی سوپای پاسدارانی ئێران بكەن

تۆمارێكی دیكەی دەنگى دزەپێکراو  بڵاوکروەتەوە ، کە دەگوترێت دەنگی نوورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسایە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، پەیوەندی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمیندارى گشتی کەتائیبی سەیدولشوهەدا باشە.

هەر لە تۆمارە دەنگییەکەدا، مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ھەموویان راستەوخۆ سەر بە ئێرانن، ھاوكات دەڵێت، “برادەرانى بەدر و فەتح بێکارن و گوێ نادەنە رەوشەکە و لە باخەکانیانن”.

 

لە بەشێکی دیکە لە تۆمارە دزەپێکراوەکەدا، مالیکی داوا لە گرووپە چەکدارەکان دەكات پەیرەوی سوپای پاسدارانی ئێران بكەن و کاروبارەکانیان بخەنە دەست ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودس.

 

جێگەی ئاماژەیە دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا پارێزه‌رێك له‌ به‌غدا به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان سكاڵای دژی مالیكی تۆماركرد، ئەو رۆژنامەنووسەی تۆمارە دەنگییەکانی مالیکی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، پێشتر رایگه‌یاندبوو‌، یەک کاتژمێر تۆماری دەنگی دیكه‌م لایە و ڕۆژانە بڵاویدەکەمەوە، ئەمەش وای کردووە ترسی زیاتر هەبێت لەو وتانەی کە دەنگی دزە پێکراون.

Back to top button