سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی کۆبۆوە ‌

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی چاوپێکەوتنی کرد .

 

ماڵپەڕی فەرمی عەلی خامنەیی کۆبوونەوەکەی ڕاگەیاند، بەڵام هیچی لەسەر ئەو تەوەرانەی کە هەردوولا تاوتوێیان کردووە،باس نەکردووە .

 

سەرکۆماری تورکیا ئێوارەی  دوێنێ  دووشەممە بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ڕووسی و ئێرانییەکەی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تاران.

 

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە  بە فەرمی لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەی ئیبراهیم رەئیسی پێشوازی لێکرا.

جێگەی ئاماژەیە ،هەر لەو رۆژەدا عەلی خامنەیی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیاش کۆدەبێتەوە.

چاودێرانیش پێیان وایە ئەم کۆبوونەوانە وەک وڵامێکە بۆ سەردانیکردنی جۆبایدن بۆ سعوودیە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە ، هەرسێک وڵات لە چەندین ڕۆژی داهاتوودا چەند بڕیارێک لە سەر چۆنیەتی هاوپەیمانی خۆیان ڕابگەێنن ..

Back to top button