لەهەڵەبجە سوكایەتی بە باوكی شەهید كرا

خواكوڕك

رێكخەری بۆنەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە سوكایەتی بە باوكی شەهید و فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگەی كوردستان، محەمەدی حاجی محمود دەكەن، هیچ شوێنێكی شایستەی سیاسی بۆ دیاری ناكات”.

وێنەیەك كە لە بۆنەی ساڵیادەكە كیمیا بارانی هەڵەبجە بڵاو كراوەتەوە، محمەدی حاجی محمود فەرماندەی باڵای هێزەكانی پێشمەرگە و باوی شەهید عەتا، لە رێزی ناشایستە دادەنرێـت، ئەویش هۆڵی بۆنەكە بەجێ دێلێت”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو بۆنەیە لەلایان ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە رێكخراوە، كە پارێزگای هەڵەبجە پێ هەڵساوە كە سەر بە گۆڕانە، ئەمەش وەك تۆڵەیەكی سیاسی دژ بە حمەی حاجی محمود كراوە، لەوەی بۆچوونی لەگەڵ گۆڕان جیاوازە”.

ئەمە لەكاتێكدابوو كە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئەتهەم بارزانی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجەش هۆڵی بۆنەكەیان جێهێشتووە، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی دەلێت ئەمە وەك تۆڵەی سیاسی و سوكایەتی كردن بە پارتی و فەرماندەی باڵای هێزی پێشمەرگە و باوكی شەهید، كراوە، كە دەستی سیاسی لە پشت بووە، بۆیە ئێمە هۆڵەكەمان جێهێشتووە”.

 

Back to top button