به‌همه‌ن كاك عەبدوڵڵا‌ بۆ محه‌مه‌د حه‌كیم: بۆچی غیرەت ناکەی باسی کوشتنی مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ بکەی؟

 

دواى ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌كیم، گوته‌بێژى كۆمه‌ڵى داد‌گه‌رى نووسینێكی بڵاو کردەوە و تێیدا هێرشی کردۆتە سەر پارتی، په‌رله‌مانتارێكى پارتی وەڵامی دەداتەوەو و دەڵێت: بۆچی غیرەت ناکەی باسی کوشتنی مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ بکەی؟

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا،‌ په‌رله‌مانتارى پارتى، لە نووسینێكدا وەڵامی محه‌مه‌د حه‌كیمی داوەتەوە کە وێنه‌یه‌كى بۆ (خواکوڕک) ناردووه‌ و تێیدا هاتووە: محەمەد حەكیمی كۆمه‌ڵ به‌ كۆڵێ ڕیش و به‌ناو پیشتر ئیسلامی هاتووه‌ بوختانی ڕه‌سه‌دی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵ كه ‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ مووشه‌كباران كرا و ٤۸ كه‌سیان كوژرا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی پارتی، له ‌كاتیكدا به‌ خۆی و ئه‌میری و سه‌ركردایه‌تی و بنكردایه‌تییانه‌وه‌ وه‌ك ڕۆژی ڕوون ده‌یانزانی كێ ئه‌و ڕه‌سه‌دانه‌ی داوه‌ و دواتر به ‌شاهیدیی كاكه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود، ناوچه‌كه‌یان به ‌چه‌ند فرۆشتە‌ یه‌كێتی .

ده‌شڵێت: محەمەد حەکیم گه‌ر ئیسلامی بێت له ‌ئیسلامدا گوناهی درۆ له‌ زینا و دزی گه‌وره‌تره‌ و له ‌گوناهه‌ گه‌وره‌كانه‌ و بوختانیش دیسان‌ گوناهی گه‌وره‌یه‌، گه‌ر دادگه‌ریش بێت، بەخوا ئه‌مه‌ دادگه‌رییه‌كه‌تان بێت، ده‌بێت خه‌ڵك زۆر سوپاسی ئه‌وانی تر بكات كه ‌دادگه‌ر نین به‌ناو، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م محەمەد حەکیم هیچیان بێت .

ئه‌وه‌شى خستووەته‌ ڕوو: دواتر ئاغای حەكیم ناوه‌ستێت و ده‌ستگیركردنی مامۆستا عەلی باپیر ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی پارتی، ئاخر مه‌سه‌لێكی كوردی هه‌یه‌ ڕووی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نییه‌، ئه‌گینا پڕ به ‌پێستی محەمەد حه‌كیم بوو، بۆی بنووسم، ئه‌وانه‌ی ئیستا دۆست و هاوپه‌یمان و هاوڕا و هاوئاوازیانن، باش ده‌زانن كێ مامۆستای گرت و پارتی به‌ وشه‌یه‌كیش ئاگای لێ نه‌بووه‌، به‌س ده‌كرێت پارتی هه‌وڵی ئازادكردنی دابێت .

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌: سه‌باره‌ت به‌ گرتنی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان محەمەد حەکیم گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و داعشانه ‌بێت كه ‌له ‌هه‌ولێر ئاشكرا بوون و گیران، ئه‌وه‌ پارتی شتی وای كردووه‌ و ڕاست ده‌كات، به‌س پارتی كادیری كۆمه‌ڵ ناگرێت، بۆچی بیگرێت گه‌ر كه‌تنێكی نه‌كردبێت، گه‌رنا كادیره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ موفه‌كیر نین خه‌ڵك له ‌فكریان بترسێت و كۆمه‌ڵ پێشتر خۆی له‌ حكوومه‌تدا بووه‌ .

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت: به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ‌نووسینه‌كه‌ی محەمەد حەكیمدا زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام باسی كوشتنی مامۆستا عەبدوڵڵا‌ی قه‌سرێی نه‌كردبوو کە ئه‌ویش بخاته‌ ئه‌ستۆی پارتی، یان هه‌ر بشڵێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی شه‌هیدی كرد، خۆ گه‌ر محەمەد حەکیم یه‌قینی نه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌سه‌ده‌كان و گرتنی عەلی باپیر، به‌ڵام كوشتنی مامۆستا عەبدوڵڵا‌ به ‌ڤیدیۆی ئیچ دی له‌به‌ر ده‌ستیانه،‌ ئه‌ی بۆ غیره‌ت ناكه‌ن باسی بكه‌ن، یان مه‌سه‌له‌ شتی تری ژێربه‌ژێری ئاغای محەمەد حەکیمه‌ و ئێمه‌ نایزانین، خۆی ده‌بوو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ بۆیان بنووسیبایه،‌ مامۆستا ئه‌م هه‌موو درۆ و بوختانه‌ تاوانی گه‌وره‌ن له ‌ئیسلامدا

Back to top button