چیای قەرەچووغ بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرایەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/07/frame-website-1-55.jpg)
لە دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زنجیرە چیای قەرەچووغ، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە فیدراڵییەکان بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراقی دەستیپێکرد بۆ پاک کردنەوەی ئەو ناوچەیە لە پاشماوەکانی تیرۆریستی داعش ، بابەکر زێباری کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی چیاری قەرەچووغی ڕاگەیاند .
.
بابەکر زێبارى، ڕاوێژکارى سەربازیى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : چیاى قەرەچووغ بە تەواوى کۆنترۆڵکرا و ئێستا هیچ بۆشاییەکى ئەمنى لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دا نییە.