وەزیری بازرگانی و پیشەسازی:زیاتر لە 20 هەزار هەلى کار بۆ لاوان و خەڵکى هەرێم رەخسێنراوە
وهزیری بازرگانی و پیشهسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی زیاتر لە 58 ملیار دینار، سێ سایلۆی 40 ھەزار تۆنی و 19 گۆکا دروست کراون، کە بنەمایەکى ستراتیژین بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.
کەمال موسلیم وهزیری بازرگانی و پیشهسازی، بە بۆنەی سێ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا کار و پڕۆژەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو.
وەزیری بازرگانی کار و پڕۆژەکانی بە چەند خاڵێک خستەڕوو کە بریتین لە:.
1- بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاسای چاکسازی و دروستکردنی لیژنەی چاکسازی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت کە (3066) فەرمانبەرن و (274) فەرمانبەر کەموکوڕی لە دۆسیهکانیان ھەبوو، کۆی گشتی جیاوازی مووچە لە چاكکردنی ئەم دۆسیانە دەگاتە نزیکەی (40) ملیۆن دینار.
2- کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت.
3- بە ھەماھەنگی لەگەڵ بازرگانان و ژوورە بازرگانییەکان و ھێنانی بڕێکی زۆری خۆراک لە کاتی کەرەنتینە و رێگاگرتن لە کەمبوونهوه و گرانبوونی نرخی خۆراک لهو سهردهمه.
4- ھەر لە کاتی کەرەنتینهدا نزیکەى (20) هەزار تۆن لە خۆراکە سەرهکییەکان هێنرا و دابهش كرا بەسەر (200) ھەزار خێزانی کەمدەرامەت.
5- دروستکردنی ئەنجومەنی کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری .
6- بە ئەلیکترۆنیکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کە بووە ھۆی کەمکردنەوەی ماوەی پێویست بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا، کە پێشتر دەگەیشتە نزیکەی مانگێك، بەڵام ئێستا لە (3) رۆژ و بە تێچووی (60) ھەزار دینار كارهكانی تۆمار دەکرێت.
ھەروەھا ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەئەلکیترۆنیکردنی مۆڵەتی ھەناردە وھاوردە، ھێمای بازرگانی و پێدانی مۆڵەتی پیشەسازی بۆ کارگەکانی کەرتی تایبەت کە بە ھەمان شێوە دەبنە ھۆی زووتر جێبەجێکردنی کاری ھاووڵاتیان.
7- رێکخستنەوەی خەرجی و داھات، زیادکردنی داھاتی وەزارەتمان بە رێژەی %50 و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە رێژەی 20% .
8- ھەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییهكان، کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ پەرەپێدانی بەھەمی خۆماڵى.
9- دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی فیدراڵ و چارهسەرهکردنی زۆریک لە کێشەکانی نێوانمان.
10- یەکخستنی سەرجەم پرۆسە ئیدارییەکان لە سەرجەم دام و دەزگاکانی وەزارەت لە ھەرسێ پارێزگا کە پێشتر بە شێوازو میکانیزمی جیا کاردەکرا.
11- لەم کابینەیە (2,659 ) کۆمپانیای خۆماڵی و (87) کۆمپانیاى بیانى تۆمار کراوە و (553) مۆڵەتی کارگەی کەرتی تایبەت دراوە و (26,701) پشکنین بۆ بەرھەمی کارگەکان ئەنجام دراوە و (1,529) ھێمای بازرگانی بە کۆمپانیای خۆماڵی دراوه و (861) ھێماش بە کۆمپانێای بیانی، وه بە سەرجەم ئەم کارانەش زیاتر لە 20 هەزار هەلى کار بۆ لاوان و خەڵکى هەرێمى کوردستان رەخسێنراوە.
12- زیاتر لە (200) هەزار تۆن چیمەنتۆ بۆ ھاووڵاتیان دابین کراوە بە نرخی گونجاو بۆ پەرەپێدانى بیناسازى.
13- سێ (3) سایلۆی (40) ھەزار تۆنی و (19) گۆکا دروست کراوە بە گوژمەی زیاتر لە (58) ملیار دینار کە بنەمایەکى ستراتیژین بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.
14- چەندین پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژیمان ئامادە کردووە کە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە و بودجەیان بۆ تهرخان کراوە وەک:
ـ دروستکردنی سایلۆی ھەڵهبجە لەگەڵ (10) کۆگا بە گوژمەی (26) ملیار دینار.
ـ دروستکردنی رێگای سایلۆی رانیە و پیرەمهگروون.
15- ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیشمان وەرگرتووە بۆ ھەڵگرتنی باجی گومرکی لەسەر ماددە خۆراکییە زەروورییەکان بۆ ڕێگاگرتن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و بەمەش کۆنتڕۆڵى نرخى خۆراک لە بازاڕ دەکرێت.
https://www.facebook.com/KRG.DMI.Official/videos/515199340362788