ئەدهەم بارزانی لەسەر بەشداری كردنی لە بۆنەكانی ساڵیادی هەڵەبجە روونكردنەوە دەدات

خواكوڕك

لەسەر بەجێ هێشتنی هۆڵی بۆنەكان لە شاری هەڵەبجە، ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەلێت  له‌ یادى بیست و نۆ ساڵه‌ى كیمیابارنكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ و دانانى تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان و به‌شداریكردنى بۆ ماوه‌ى سیی خوله‌ك له‌ مه‌ڕاسیمى یادكردنه‌وه‌كه‌ له‌ هۆڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دواى كاتژمێر یازده‌ى به‌یانى روونكردنه‌وه‌ى دا لە روونكردنەوەكەدا كە بۆ كوردستان تیڤی ئۆرگانی ئەو حزبە دەلێت، كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شازده‌ى ئادارى دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ به‌یانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ یادكردنه‌وه‌ى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى شاره‌كه‌ى كرد و له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان تاجه‌گوڵینه‌ى رێزو وه‌فای دانا و سوره‌تى فاتیحه‌ى پێشكه‌ش به‌ گیانى شه‌هیدان كرد.

هەروەها ئەدهەم بارزانی دەشلێت، دواتر له‌ هۆڵى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌ى مه‌راسیمه‌كه‌ بوو به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ بۆ ئه‌و وه‌كو پارتى دیموكراتى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له‌ سلێمانى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كرابوو كه‌ له‌ شوێنێكى دوور و كونجێكى هۆڵه‌كه‌ بوو، له‌ ڕووى پرۆتۆكۆڵییه‌وه‌ له‌ ئاستى گه‌وره‌یى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌كوو گه‌وره‌ترین پارتى كوردستانى خاوه‌نى و گه‌وره‌ترین جه‌ماوه‌ر نه‌بوو، بۆیه‌ ئه‌و وه‌كو ئه‌دهه‌م بارزانى ئه‌ندامێًكى بنه‌ماڵه‌ى بارزان بۆ رێزگرتن له‌ خوێن و گیانى پاكى شه‌هیدان بۆ ماوه‌ى سیی خوله‌ك ئاماده‌ى مه‌ڕاسیمه‌كه‌ بوو ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌گونجاوى شوێنه‌كه‌ بۆ گه‌وره‌یى پارتى دیموكراتى كوردستان و پێگه‌كه‌ى ، وه‌كو نوێنه‌رى پارتى و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى هۆڵى مه‌ڕاسیمه‌كه‌ى به‌جێهێشت . گووتیشی ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ى ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌ و به‌پێى پرۆتۆكۆل و ئه‌ته‌كێتى كارى ئیدارى نه‌ده‌بوایه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت .

Back to top button