بە هۆی تۆپبارانەکەی تورکیا لە زاخۆ ، تا ئێستا 8 کەس کوژراون
ئەمڕۆ چوارشەممە بە بیانووی بوونی بنکەو بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە ، سوپای تورکیا ، ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆی تۆپباران کرد کە بوو بە هۆی کوژرانی 8 گەشتیار و بریندار بوونی 23 کەس .
بە پێی ئەو زانیاریانەی تا ئێستا بەردەستن خه‌ڵكی سنووره‌كه هاوكاری گه‌شتیارانیان كردووه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زاخۆ گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی چڕی تۆپبارانه‌كه‌وه نه‌توانراوه به‌هانای هه‌موو برینداره‌كانه‌وه بچن، پێشبینیكراوه ژماره‌ی برینداره‌كان زیاتر بێت
لەمبارەوە گوهدار شیخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا هه‌یه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ناوچه‌كه ئاڵۆزی تێدا درووست ببێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناتوانن سه‌ردانی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن.