مەسرور بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆ بوونەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/7/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردووە، ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، پێزانینی خۆی بۆ ھەماھەنگیی و ھاریکاری بەھێزی دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

 

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏ بێت

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏ بێت

لەوانەیە وێنەیەک لە ‏‏‏٨‏ كەس‏ و ‏لە ژوورەوە‏‏ بێت

Back to top button