شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق : مستەفا کازمی شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی زاخۆ دەنێرێتە ناوچەکە
لە دوای کوژران و برینداربوونی زۆرێک لە گەشتیاران لە ناوچەی گەشتیاری گوندی پەرخ سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ بە هۆی تۆپبارانی تورکیا بە بیانووی چەکدارانی پەکەکە لەو ناوچەیە کە بوو بە هۆی کوژرانی 8 کەسو بریندار بوونی 23 کەس لە گەشتیاران ، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كاتژمێر (01:50)ی دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (20ی تهمموز/ یۆلیۆی 2022)، ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی په‌رخی سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك رووبه‌ڕووی تۆپبارانی توندی تۆپی دوورهاوێژ بوه‌وه و له ئاكامدا 8 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 23 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون، كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیار بوون.
هاوکت لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی فه‌رمانی كردووه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكرێت و شاندێك كه وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و سكرتێری خودی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بگه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و برینداره‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.