بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێندرا

 

لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٢ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا، لەپێناو کاراکردنی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە،بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دیاریکرا.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢

Back to top button