پەرلەمانتارێک: شەڕی پەک و سوپای تورکیا کاریگەری زۆر گەورەی بەسەر کەرتی گەشتوگوزاری هەرێمەوە دەبێت
شەڕی پەک و سوپای تورکیا تەنها بەچۆڵکردنی گوند نیشینەکانمان نەوەستا بەڵکو پەلی کێشا بۆ لێدان لە گەشتیاران و ئەمەش کاریگەری زۆر گەورەی بەسەر کەرتی گەشتوگوزاری هەرێمەوە دەبێت و هاتنی گەشتیارانی خوارووی عێراق بۆ ناوچەکانی هەرێم ڕوو لەکەمبوونەوە دەکات!
لەمەودوا ئەوەی ڕوودەدات پێویستی بە هەڵوەستەیەکی جددی هەیە و ناکرێت بەتەنها تەماشاکەری ڕووداوە پڕ تراژیدییەکانی ئەم بابەتە بین!
دەبێت ئەم پرسیارە لە پەکەکە بکەین کە بۆچی لە خاڵە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەزامەندە بەهێنانی سوپای سوریا بۆ ئەوەی پارێزگاری لەناوچەکە بکات و ڕێگری لە هێرشی تورکیا بکات؟! بەڵام لە هەرێمی کوردستان ڕێگە نادات لە خاڵە سنوورییەکاندا پاسەوانی سنوور دابنرێت و بەمەش ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ تورکیا کە بەئاسانی بێنە ناو قوڵایی خاکی هەرێمەوە و تۆپبارانی خاکی هەرێم بکەن و گوندەکان وێران بکەن و ببنە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی گوندنشینان و گەشتیاران؟!
لیزا کاکەیی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان