ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له رێكده‌خات
بۆ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی تۆپبارانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری شارۆچكه‌ی زاخۆ و كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عێراقی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له رێكده‌خات.
كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، بڵاویكرده‌وه، بۆ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگای دهۆك، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات.