وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا: هێرشەكەی توركیا بۆسەر خەڵكی سڤیل لە هەرێمی کوردستان ئیدانە دەكەین

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سه‌ر زاخۆ و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل دەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیاین بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژه‌ راشیگەیاند، هێرشەکان خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، و ئیدانەی دەکەین و چونكه‌ پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراقە و پێویستە رێزی لێبگیرێت.

پرایس ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.

 

Back to top button