فوئاد حوسێن: ده‌بێت توركیا ته‌واوی ئۆپراسیۆنه‌كانی له عێراق بوه‌ستێنێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ كرد لە ئەنجامدا 9 كەس گیانیان لە دەست دا‌و 31 كەسی دیكەش بریندار بوون، چەند كاتژمێرێك دواتر وەزیری دەرەوەی عێراق لە شوێنی تۆپبارانکراوی ئەمڕۆی هاوینەهەواری پەرەخ، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “راشکاوانە داوا دەکەین تورکیا ئەمجۆرە هێرشانە رابگرێت”.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، لە وەزارەتی دەرەوە وەک کاری دیپلۆماسی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سکاڵا تۆمار دەکەین، چونکە ئەمەی ئێستا هه‌یه، لە شەڕی تورکیا و پەکەکە دەرچووە و خەڵکی سڤیل دەکوژن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “سه‌ره‌خۆشی له خۆمان، ماڵباتی قوربانیان و شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌مه دوژمندارییه‌كی زۆر زه‌قه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: “سه‌رۆك وه‌زیرانی رایسپاردین سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ك بكه‌ین، هاتووین شوێنی رووداوه‌كه ببینین”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “ئه‌م رووداوه وا ده‌كات ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق یه‌كگرتوو بن، ئه‌م گه‌شتیارانه له شاره جیاوازه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به مه‌به‌ستی كاتبه‌سه‌ربردن هاتوونه‌ته ئه‌م گونده، بۆیه خوێنه‌كان لێره تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بوون، راسته ئێمه كێشه‌ی سیاسیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هێرشه ئه‌مڕۆ یهكیخستین”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “ناوچه‌كه به چوار تۆپ بۆردوومان كراوه، هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه، هاورده‌ی گرفته‌كانی توركیایه بۆ ناو خاكی عێراق، واته كێشه‌یه‌ك هه‌یه له نێوان په‌كه‌كه و ئه‌نقه‌ره، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ده‌شڵێت: “ده‌بێت توركیا ته‌واوی ئۆپراسیۆنه‌كانی له عێراق بوهستێنیێت، بابه‌تی به‌رگریكردن لهخۆمانیش مافی یاساییه”.
گوتیشی: “په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا، په‌یوه‌ندی مێژووین، پێویسته رێگه‌ی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵبژێرین”.