ناسر هەركی: ناكرێت رێگە بدرێت توركیا بە بیانووی پەكەكەوە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكاتە قوربانی
ئەندامێكی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، هۆكاری بۆردمانی وڵاتان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بۆ لاوازیی دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقی دەگەڕێتەوە، كە ناتوانێت بەرگری لە خاك و وڵاتی خۆی بكات، ئەو بۆردمانەی ئەمڕۆ كرایە سەر هەرێم و خەڵك بووە قوربانی، چەندەمین جارە روودەدات.
ناسر هەركی، ئەندامی پێشووی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق وایكردووە لە هەموو لایەكەوە دوژمن پێشلێكاری بەرامبەر بكات و سەروەریی خاكەكەی ببەزێندرێت بە هەرێمی كوردستانیشەوە، هۆكارەكەی بۆ لاوازیی دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقی دەگەڕێتەوە كە ناتوانێت بەرگری لە خاك و وڵاتی خۆی بكات، ئەو بۆردمانەی کە كرایە سەر هەرێم و خەڵك، بووە قوربانی ئەوەی چەندەمین جارە روودەدات.
هەركی باسی لەوەیش كرد، ناكرێت رێگە بدرێت توركیا بە بیانووی پەكەكەوە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكاتە قوربانی، دەبێت رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت، لە خولی پێشوو سەردانی ناوچەكەمان كرد و راپۆرتمان لە بارەوە پێشكەیش كرد، بۆیە ئەگەر سەرۆكی حكومەتی عێراق راپۆرتەكەی ئێمەی بە هەند وەرگرتبایە، رەنگە ئێستا توركیا نەیتوانیبا بەو شێوەیە ئەو كارە بكات.