تەندروستی عێراق بۆ چارەسەری بریندارەکان سوپاسی هەرێم دەکات

وەزیری تەندروستی عێراق پێوەندی تەلەفۆنی بە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەکات و سوپاسی چارەسەرکردنی بریندارانی تۆپبارانەکەی زاخۆ دەکات.

بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی، د.هانی عقابی وەزیری تەندروستی عێراق بەوەکالەت پێوەندی تەلەفۆنی بە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و وێڕای دڵگرانی بۆ قوربانیانی رووداوی ئەمڕۆی هاوینەهەواری پەرەخ لە زاخۆ، لە ڕەوشی تەندروستی بریندارەکانی پرسیەوە، گفتوگۆی چارەسەری و ڕێکارە پێویستیەکانیان کرد.

وەزیری تەندروستی عێراق، سوپاس و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی و سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی زاخۆ و دهۆک کرد بۆ ئەو فریاگوزاری و خزمەتگوزاریە چارەسەریانەی پێشکەش بە برینداران کراوە.

ئێستا وەزیری تەندروستی بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناو نەخۆشخانە چاودێری رەوشی تەندروستی برینداران دەکات.

Back to top button