بەریتانیا هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هێرشی تورکیا بۆ سەر شوێنێکی گەشتیاری زاخۆ لە پارێزگای دهۆکی شەرمەزار کرد کە بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە، لە قووڵایی دڵەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان دەکەین و پاڵپشتی خۆشمان لە بەرپرسانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە رادەگەیەنین.

بەگوێرەی مێدڵست، لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیلی بە توندی مەحکوم کرد و پاڵپشتی خۆی لە سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە.

بەپێی دواین ئامارەکان لە هێرشەکەی دوێنێی سوپای تورکیا بۆ سەر شوێنێکی گەشتیاری نۆ کەس گیانیان لەدەست دا و 23 کەسیش بریندار بوون.

 

Back to top button