راگەیاندراوێك لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
خواكوڕك
ئەنجوومەنی سەركردایەت پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە كاتێكدا ئەمڕۆ(29) ساڵ بەسەر مەرگە ساتی هەڵەبجە دا تێدەپەرێت ، لە دیدی ئێمە دا هەڵەبجە زامێكی هێندە قوڵە لە جە ستەی نیشتمان و بزاڤی رزگاری خوازی نەتەوەیماندا، تەنها سەربەخۆی و دامەزراندنی دەوڵەت سارێژی ئەو زام و ئازارە دەكات ، بۆیە هەمیشە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و , وەك ئەركی سەرشانمان لەگەڵ خەمی دانیشتوانی هەڵەبجە دا ژیاوین و , وەك بەشێكی ستەم لێكراوی جەستەی نیشتمان لێ دەڕوانین. پارتی دیموكراتی كوردستان و , سەرۆك و , مەكتەبی سیاسی و , سەرجەم ئۆرگانەكانی , ساڵانە بە پەرۆشەوە لە یادی هەڵەبجەدا ماتەمینی و هاو خەمی بۆ مەرگەساتی هەڵەبجە دەردەبڕین و ، لە پرۆژەی خزمەتگوزاریشدا هاوكارو هامەهانگ و دەست پێشخەر بوین بۆ خزمەتی هەڵەبجە،
دەقی راگەیاندراوەكەی گووتەبیژی ئەنجومەنی سەركردایەتی ( سلێمانی – هەڵەبجە ) ی پارتی
لە كاتێكدا ئەمڕۆ(29) ساڵ بەسەر مەرگە ساتی هەڵەبجە دا تێدەپەرێت ، لە دیدی ئێمە دا هەڵەبجە زامێكی هێندە قوڵە لە جە ستەی نیشتمان و بزاڤی رزگاری خوازی نەتەوەیماندا، تەنها سەربەخۆی و دامەزراندنی دەوڵەت سارێژی ئەو زام و ئازارە دەكات ، بۆیە هەمیشە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و , وەك ئەركی سەرشانمان لەگەڵ خەمی دانیشتوانی هەڵەبجە دا ژیاوین و , وەك بەشێكی ستەم لێكراوی جەستەی نیشتمان لێ دەڕوانین. پارتی دیموكراتی كوردستان و , سەرۆك و , مەكتەبی سیاسی و , سەرجەم ئۆرگانەكانی , ساڵانە بە پەرۆشەوە لە یادی هەڵەبجەدا ماتەمینی و هاو خەمی بۆ مەرگەساتی هەڵەبجە دەردەبڕین و ، لە پرۆژەی خزمەتگوزاریشدا هاوكارو هامەهانگ و دەست پێشخەر بوین بۆ خزمەتی هەڵەبجە، پرۆژەی بە پارێزگا كردنی شارو , دابین كردنی ئاوی خاوێنی خواردنەوەو , كردنەوەی زانكۆ وەك باڵاتترین مەركەزی ڕۆشنبیری لە دەڤەرەكە , نمونەی بەرچاون . پارتی دیموكراتی كوردستان , دەنگی هەڵەبجەی گەیاندۆتە سەرجەم پایتەختەكانی جیهان و , زۆرترین هاوكاری بۆ هەڵەبجە كۆ كردۆتەوە،بەڵام بە داخەوە ئیدارەدانی هەڵەبجە لاواز بووە , ویستراوە هەڵەبجە بە وێرانی بمێنێتەوە . پارتی خاوەنی زۆرترین شەهیدە لە هەڵەبجە و , جەماوەری بە شەرەفی هەڵەبجەش ئاگادارن , كە پارتی هەرگیز لە هەڵەبجە دانەبڕاوەو، هەڵەبجەی وەك هێرۆشیما پێناسە كردووە و، هەمیشە بەرگری كاربووە لە مافەكانی هەڵەبجە و لە دیاری كردنی داهات بۆی و , ئاوەدان كردنەوەی و دڵنەوایی خەڵكەكەی و چارەسەركردنی بریندارەكانی. بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەڕێز (شێخ ئەدهەم بارزانی) , وەك كەسایەتیەكی دیاری مەعنەوی بنەماڵەی بارزان و وەك سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی –هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، كاتێك بەشداری مەراسی یادی كیمیابارانی هەڵبجە بوو ، لەدوای ڕاوەستانی ماتەمینی و ڕێزگرتن لە شەهیدان و خوێندنی سورەتی (فاتیحە) بۆ ڕۆحی پاكیان و , لە دوای بەخشینی تاجە گوڵینە بە مەزاری مەزڵومی شەهیدانی هەڵەبجەو , دوای تیپەربوونی ( 30 ) خوولەك و , لەبەر نەبونی ئیدارەیەكی شایستەو سەركەوتوو , بۆبەڕێوبردنی یادەكەو بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی پارێزگای هەڵەبجە و , لەبەر ئەوەی بەڕێوبەرانی مەراسیم بەمەبەست شوێنی شایستەیان بۆ شاندی پارتی دابین نەكردبوو، بۆیە وەك دەربرینی نارەزایەتی , بەرامبەر بە ئیدارەی مەراسیم و ئیدارەی پاریزگای هەڵەبجە، بە باشمان زانی لە شوێنێك نەبین كە شایستەی مەكانەتی سیاسی و پێگەی جەماوەری و مەعنەوی پارتی نەبێت , كەگەورەترین هێزی سیاسی كوردستانە ، بۆیە دوای ( 30 ) خولەك شاندی پارتی هۆڵەكەی بە جێهێشت . ئێمە هەڵەبجە و دانیشتوانە قوربانیدەرەكەی لەسەر چاوان دادەنێن،بە ڵام ئامادە نین تەحەمولی بێ ئیدارەیی مەراسمێك بكەین كە لە ئاستی گەورەیی و، قوربانی و ، مەزڵومیەتی خەڵك و , سوتماكی هەڵەبجەدا نەبێت
لە كۆتایدا سڵاو بۆ دانیشتوانی هەڵەبجە و , لەبەردەم ڕۆحی شەهیدانی هەڵەبجە دا سەری ڕێز نەوی دەكەین .
بژی كورد , بژی كوردستان
وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی /هەڵەبجە
پارتی دیموكراتی كوردستان
16/3/2017