به‌هۆی خراپیی به‌نزینه‌وه 15 به‌نزینخانه‌ی تر سزا دران
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد:” 15 به‌نزینخانه‌ی تر به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ و ده‌ستكاریكردنی كوالێتییه‌كه‌ی، سزا دران.
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، “له 17ی ته‌مووزه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌هۆی خراپیی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌یفرۆشن به هاووڵاتییان و له به‌رانبه‌ر ده‌ستكاریكردنی كوالێتی به‌نزین، 15 به‌نزینخانه‌ی تر له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، سزا دراون”.
زیاتر هاتووه، “دوای سزادانیشیان به داخستنی شوێنه‌كانیان، ڕێكاری یاسایی له به‌رانبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر، له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ تا ئه‌مڕۆ، كۆی گشتی ئه‌و به‌نزینخانانه‌ی سزا دراون، 151 به‌نزینخانه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌شدا شه‌ش به‌نزینخانه به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و ده‌ستكاریكردنی كوالێتی و فرۆشتنی به‌نزینی خراپ به هاووڵاتییان”.
له‌باره‌ی ناوه‌كانیانه‌وه ئاماژه كراوه، “وێستگه‌ی كلاس – وێستگه‌ی سه‌یداوه – وێستگه‌ی كوردستان – وێستگه‌ی هامان – وێستگه‌ی ڕزگاری – وێستگه‌ی به‌هاری نوێ”.
هاوكات بۆ دڵنیایی هاووڵاتییان، تیمه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان، به‌رده‌وامن له گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌س و خاوه‌ن به‌نزینخانانه‌یه‌ك كه به‌نزینی خراپ بفرۆشێته هاووڵاتییان و ده‌ستكاریی كوالێتی به‌نزین بكات.
پارێزگای هه‌ولێر داوایشی له هاووڵاتییان كردووه له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر جۆره سه‌رپێچییه‌ك، به زووترین كات ئاگاداری قایمقامییه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.