مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق و کەسوکاری قوربانییەکانی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق و کەسوکاری قوربانییەکانی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ دەکات کە لەبەشێکی هاتووە:” بەناوی خۆم و حکومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری شەھیدانی کارەساتەکەی دوێنێ دەکەین، لە خوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینییان شادبکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم وسەبر و ئارامیش بە کەسوکاریان بدات.

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

خوشک و برا عێراقییە قەدرگرانەکان

بەناوی خۆم و حکومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری شەھیدانی کارەساتەکەی دوێنێ دەکەین، لە خوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینییان شادبکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم وسەبر و ئارامیش بە کەسوکاریان بدات.

بۆ پاراستنی خاک و گیانی ھەموو عێراقییەکان و کۆتایھێنان بەم پێشێلکارییانە، ئێمە پێویستمان بە ھەماھەنگییەکی زیاترە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئێمە لەگەڵ ئێوەین و ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری ئێوە.

Back to top button